سایتی هەواڵ -
سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com


<%Category%>

2007/9/9

دوای کوشتنی ده‌ستدرێژی ده‌کاته‌ سه‌ر تەرمەکەی

له‌ زۆر شوێنی جیهاندا زۆرجار گوێبیستی چه‌نده‌ها کاری دڕندانه‌ ده‌بین، که‌ قوربانییه‌که‌ش ته‌نها ئافره‌ته‌. به‌ڵام ئه‌م تاوانه‌ دڕنده‌یه‌ که‌ له‌ پێشکه‌وتووترین وڵاتی ئه‌ورپا ڕویداوه‌ بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزی ده‌خه‌ینه‌ ڕوو. ڕوداوه‌که‌ کوشتنی ئافره‌تێکه‌ وه‌ دواتر ده‌ستدرێژی کرده‌نه‌ سه‌ری به‌ مردوی وه‌ شوێن شاری سه‌ند ڤیکینی وڵاتی سوید وه‌ کات مانگی مای ساڵی 2007 .

پیاوێکی ته‌مه‌ن 30 ساڵ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکدا که‌ (خۆشه‌ویست)ی بووه‌ ده‌بێت به‌ شەڕیان. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه‌ دڕنده‌یه‌ زۆر ده‌دات له‌ ئافره‌ته‌که‌ تا بێده‌نگی بکات. به‌ڵام ئافره‌ته‌که‌ش وه‌ك به‌رگری کردن له‌ خۆی ڕووبه‌ڕوی پاوه‌که‌ ده‌بێته‌وه‌. دواتر پیاوی ته‌مه‌ن 30 ساڵ زیاتر له‌ ئافره‌ته‌که‌ ده‌دات و ده‌یکوژێت. به‌ڵام ئه‌و زاڵمه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌فره‌ته‌ (خۆشه‌ویسته‌که‌ی) خۆی ده‌کوژێت هه‌ڵده‌ستێت به‌ ده‌ستدرێژی کردنه‌ سه‌ر ته‌رمی ئافره‌ته‌که‌. کاری (جنسی) له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌ مردووه‌که‌دا ئه‌نجام ده‌دات. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ دڕندانه‌ ده‌کات خۆی به‌ پێی خۆی ده‌چێت بۆ نزیکترین بنکه‌ی پۆلیس تا خۆی ته‌سلیم به‌ پۆلیس بکات. وه‌ هه‌ر له‌وێدا به‌ پۆلیس ده‌ڵێت له‌ ماڵه‌که‌ی خۆمدا ئافره‌تێکم کوشتووه‌. دواتر ئه‌م مه‌له‌فه‌ خرایه‌ به‌رده‌م دادگا و ئێستا دادگا سه‌باره‌ت به‌و کاره‌ نامرۆڤایه‌تییه‌ ده‌ستی به‌ کاره‌که‌نی کردووه‌. بەهیوای گەیشتن بە سزای خۆی

ئامادەکردنی هەژار عبداللە// سوید

سەرچاوە na.se